دەرچوانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکان خۆپیشاندان دەکەن

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەرچوانی دانەمەزراوی زانکۆو پەیمانگاکان، لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

 

دوێنێ شەممە سنور ئەحمەد، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەیاننامەی ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکانی خوێندەوە و رایگەیاند" ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١:٠٠  بە دروشمی "شکۆ بۆ بڕوانامەکانمان دەگەڕێنینەوە" خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت".

 

هاوکات سنور ئەحمەد داواشی لە دەرچووان و خۆبەخشان و وانەبێژان و کارمەندانی کەرتی تایبەت کرد، کە بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا بکەن.

 

هەروەها وتیشی" لە بەرواری ١-١٢-٢٠١٩ لە یاداشتێکدا چەند داواکارییەکیان ئاڕاستەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کردووە بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کار و دامەزراندن، بەلام داواکارییەکانیان پەراوێزخراوە و ئامادە نەبون گوێیان لێبگرن".

 

لەم شوێنانە خۆپیشاندانی دەرچوانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکانی ئەنجامدەدرێت.


هەولێر، لەبەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

 
سلێمانی، دوکان، پیرەمەگروون، عەربەت و دۆڵی بازیان لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی دەبێت.

 
خورماڵ، تەوێلە، بیارە، هەڵەبجەی شەهید، سیروان لە ناوبازاڕ بەردەم بانکە کۆنەکە.

 
سەیدسادق، لە بەردەم قائیمقامیەتی ئەو شارۆچکەیە دەبێت.

 
پێنجوێن، بەردەم قائیمقامیەتی پێنجوێن.

 
دەربەندیخان، شەقامی گشتی بەرامبەر قائیمقامیەتی گشتی.

 
هەڵەبجەی تازە و زەڕایەن، بەردەم بینای قائیمقایەت.

 
تەکیە، چەمچەماڵ، ئاغجەلەر، لە پارکی نەورۆز

 
کۆیە، لە پارکی خوشکە فریشتە

 
ڕانیە، حاجیاوا، چوارقوڕنە، لە باو بازاڕ بەردەم باخی گشتی ڕانیە

 
قەڵادزێ، ژاراوە، سەنگەسەر، هەڵشۆ، بەردەم قائیمقامیەتی قەزای پشدەر.

 
کفری و کەلار، بەردەم قائیمقایەتی ئیدارەی گەرمیان.

 
دهۆک بەردەم بینای پارێزگای دهۆک.

 




AM:12:05:05/01/2020