یەکەم لێدوانی ترامپ لەبارەی هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر و ئەنبار

سەرۆکی ئەمریکا ترامپ لە یەکەم لێدوانی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد و هەولێر، رایگەیاند، "هەموو شتێک تا ئێستا باشە".

 


 ترامپ لە توویتێکدا لە دوای هێڕشەکانی ئێرانەوە، رایگەیاند " مووشەک لە ئێرانەوە ئاراستەی دوو بنکەی سەربازیی لە عێراق کراوە، ئێستا هەڵسەنگاندن دەکرێت بۆ قوربانی و زیانەکان".

 


سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت "تاوەکو ئیستا هەموو شت باشە".

 


هەروەها نووسیوویەتی" ئێمە بەهێزترین و پڕچەکترین سوپامان لە جیهاندا هەیە و ئەمڕۆ راگەیێندراوێکمان لەوبارەوە دەبێت.

 
 


فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکاش رایگەیاند: ژمارەی مووشەکەکان 15 مووشەک بوون، 10 مووشەکیان بنکەی عەین ئەسەدیان کردووەتە ئامانج، مووشەکێکیان هەولێری کردووەتە ئامانج و چوار مووشەکیشیان ئامانجیان نەپێکاوە.

 


میدیاکانی ئەمەریکا باس لەوە دەکەن ئەو هێرشانە هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.

 


AM:08:25:08/01/2020