تا ئێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فرۆکە ئۆکرانییەکە یەکلای نەبۆتەوە

 گومانی خستنەخوارەوەی فرۆکە ئۆکرانیەکە لە ئێران پەرەی سەندووە، چەند بەڵگەیەکی سەرەتای بوونی جێگای بەرکەوتنی موشەک لەسەر فرۆکەکە دەردەخەن، بەڵام ئێران رەتیدەکاتەوە، لەکاتێکدا بالیۆزخانەی ئۆکرانیا لە تاران، دوا بەدوای رووداوەکە بەیاننامەی خۆی بلاوکردەوە و بە رووداوی"کەوتنەخوارەوە بەهۆ هەڵەی تەکنیکی" ناوی برد، بەڵام دواتر هەڵوێستی خۆی گۆڕی و رایگەیاند، ئێستا زووە بۆ بڕیاری کۆتایی و چاوەڕێی لێکۆڵینەوەکان دەکەن. 


هێڵی ئاسمانی ئێران جارێکی دی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە"ئەو فرۆكە ئۆكرانیەی دوێنێ كەوتە خوارەوە كێشەیەكی تەكنیكی هەبوە و بەڵگە و شایەتحاڵ بەردەستن كە بەشێك لە فرۆكەكە لە ئاسمان ئاگریگرتوە" ، ئاماژەشیان بەوەكردوە فرۆكەوانەكە فرۆكەخانەی ئیمام خومەینی كە دەكەوێتە پایتەختی تاران، لە كێشەكە ئاگادارنەكردوەتەوە.


 کەوتنە خوارەوەی ئەو فرۆکەیە بووە هۆی گیان لە دەست دانی سەرجەم سەرنشینەکان کە ١٧٩ سەرنشین بووە ١٠ یان کوردبوون.

 

 
 دەزگای OPS تایبەت بە چاودێریکردن و لیکۆڵینەوە لە مەترسیەکانی فرینی فرۆکە دەڵێت" پێویست دەکات ئەگەری خستنەخوارەوەی ئەو فرۆکەیە بخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە". 

 

 
فڕۆکە ئۆکرانییەکە دروستکراوی شەریکەی بۆینگ ی ئەمەریکابووە، بە پێی یاسا نێو دەوڵەتیەکان کۆمپانیای  دروستکاری فڕۆکە و وڵاتەکەی پێویست دەکات بەشداربن لە لێکۆڵینەوەی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکەدا، بەڵام ئێران رێگا بەو کارە نادات. 

 
فڕۆكه‌كه‌ له‌جۆری بۆینگ 737ی سه‌ر به‌هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیابووه‌، ئێران هۆكاری كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌كه‌شی بۆ كێشه‌ی ته‌كنیكی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، بەڵام گوومان لەسەر ئەم بۆچوونە لەلایەن رۆژئاواوە هەیە.

 
 رۆژی دوو شەممە ٨ی کانوونی دووەم سوپای پاسدارانی ئێران هێرشێکی موشەکیان بۆ سەر دوو بنکەی ئاسمانی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق کرد، بەوهۆیەوە ئاڵۆزیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادیکردوە.

 


AM:10:45:09/01/2020