بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ و سبەی لەسەرجەم شارەکان، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەور، بۆ سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما دادەبەزن و خێرایی با کەم دەبێتەوە.