پۆلیسی گەرمیان: گەنجێك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" لەناحیەی ڕزگاری گەنجێك خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا". 

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا موقەدەم عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند" بەرە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار تەرمی گەنجێک بەناوی ( محسن عەسکەر محمد ) لەدایکبووی 1999 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆکاری هەڵواسین گیانی لەدەستدابوو". 

 

دەشڵێت" بەوتەی کەسوکاری ناوبراو هیچ کێشەو گرفتێکی نەبوە بەیانی ئەمڕۆ لەماڵی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە".

 

وتیشی" لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوری کراوەو پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خنکانی ناوبراو دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە".


بەوتەی موقەدەم عەلی جەمال قدوری لەساڵی نوێی 2020 ئەم حاڵەتە بەیەکەمین حاڵەتی خۆکوشتن دێت لەسنوری گەرمیان. 



AM:09:28:16/01/2020