لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕی عێراق ٧ کوژراو بریندار هەیە
١٤ ئەفسەریش بریندرابوون

لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی کانوونی دووەم ٧ خۆپیشاندەر کوژراو و بریندار دەبن، هەروەها لەریزی هێزە ئەمنییەکانیش ١٤ ئەفسەر بریندراربوون.

 
لەرووداوەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا و پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران، دوو خۆپیشاندەر کوژران و پێنجی تریش بریندار بوون، هێزە ئەمنییەکانیش رایدەگەیەنن کە ١٤ ئەفسەریان لە خۆپیشاندانەکانیدا برینداربوون.


میدیا عێراقییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگای نارنجۆکی دووکەڵ رێژەوە کە لەەسەر ئاستی نێودەوڵەتی قەدەغەکراوە، هەروەها لەرێگای دەستڕێژەوە هێڕشیان کردۆتە سەر خۆپیشاندەران لە پردی محەمەد قاسم و لە ئەنجامدا ٢ کەس بوونەتە قوربانی و پێنجی تر برینداربوون.


ئەو میدیانە باس لەوەش دەکەن کە بۆمبی گازی لە ناوچەکانی ناوەڕاستی بەغداو باب شەرقی و شارەکانی ناوەندو باشووری عێراق بەکارهاتووەو، ئەم جۆرە بۆمبە کاریگەری دەکاتەوە کۆئەندامی هەناسەدان و چاو و مێشک و رەقبوونی دەمارەکان و زەرەری گەورە بە خۆپیشاندەران دەگەیەنێت.

 
لەو خۆپیشاندانەکانی عێراق کە ١/١٠/٢٠١٩ ەوە دەستیپێکردو ماوەی نزیکەی چوار مانگە بەردەوامە زیاتر لە ٦٠٠ کەس کوژراوەو ٢٠ هەزار کەسیش برینداربوون.




PM:04:23:20/01/2020