کاردینا سپی خانمە ئەکتەرو دەرهێنەرو شاعیری ناسراو چەند وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە.
کاردینا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاودەکاتەوە کە بەتەواوی شێوەی گۆڕاوەو ئەمەش بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
کاردینای سپی، کچە ئەکتەر و دەرهێنەرو شاعیر کە یەکەم کچە بوێریکردووە لە فلمێکدا ماچی کوڕێک دەکات، لەسەر بڵاوکردنەوەی چەند دیمەنێکی ڤیدیۆی ماچەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەڵێت " من ئەوە دەزانم ڕۆژە ناخۆشەكان گەر درێژیش بن كۆتاییان دێت.. من سەخت ژیاوم سەخت دەژیم".
هەروەها نووسیوویەتی " كەس ناتوانێت ئەو شتانەی بەسەختی بەدەستم هێناوە لێم زەوت بكات و بێ بەهای بكات.. ژیان جەنگە و قوربانی و كۆڵنەدانی دەوێت ..منیش ئامادەم بۆ بەردەوام بوون .. بۆ تێكۆشان بۆ سەركەوتن.. شكست و تانە و ئازار ناموەستێنێت چونكە من ڕێگەكەم ڕاست و پاكەو خەونەكانم گەورەن".
كاردینا هێمن، جگە لەشاعیری، ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره، نزیكه‌ی ساڵێكه ده‌ستی به كاری ده‌رهێنان كردووه و كاری ده‌رهێنانی بۆ دوو كورته فیلم كردووه، هاوكات له مانگی ڕابردوودا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئافره‌تی وه‌رگرت.
ئەو خانمە ئەکتەرە پێشتر سه‌باره‌ت مه‌رجی بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌ری وتبووی " هیچ مه‌رجێكم نییه، ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه لێم تێ بگات و رێز له كاره‌كانم بگرێت و پشتگیرم بكات بۆ كاری زیاتر و رێز له هونه‌ره‌كه‌م بگرێت".
کاردینا سپی له‌سه‌ر ناوه‌که‌ی له کوێوه هاتووه، ده‌ڵێت" كاردینا ناوی خۆمه، به‌ڵام دایكم نازناوی (سپی)ی بۆ هه‌ڵبژاردووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاردینا ناوی گوڵێكی سپییه و زۆریش حه‌زم لێیه‌تی و یه‌كێكه له‌و گوڵانه‌ی كه له ماڵه‌وه‌م هه‌مه، دایكیشم بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و نازناوه‌ی بۆم هه‌ڵبژارد".
ئەو هونەرمەندە یەكەم كچی كوردە کە رسکی کرد‌و لەنواندندا ماچی کوڕێکی كرد.