قائیمقامیەتی قەزای چۆمان لەبارەی بەفر بارینەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

قائیمقامیەتی قەزایی چۆمان هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، کەچەند ڕۆژێکە ڕێگای حاجی ئۆمەران ئاستەنگی هاتوچۆ کردنی بۆ درووست بــــــــــووە.

لە ئاگادارینامەیەکدا قائیمقامیەتی قەزایی چۆمان ڕایگەیاند" هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە، کەچەند ڕۆژێکە ڕێگای حاجی ئۆمەران ئاستەنگی هاتوچۆ کردنی بۆ درووست بــــــــــووە، بەردەوام تیمەکانی بەفر ڕاماڵینی بەڕێوەبەرایەتـــــــــــــــی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر/ کەرتی چــواری سۆران لەم ڕێگا گشتییە بەفریان ڕاماڵیوە و جوڵـــــــــــــەی هاتوچۆکردنی هاووڵاتیان بەردەوامی هەبووە، ئێـــــــوارەی ڕۆژی 1/23 /2020 بەهۆی کەش و هەوای ناجێگیــــــر لەدیووی ووڵاتی ئێران بارینی بەفربارێکی زۆر ڕێگاکــــان داخراون، جوڵەی هاتوچۆ بەشێوەیەکی کاتی نەمـــــــــاوە".

قائیمقامیەتی قەزاکە هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە پێشبینی شەپۆڵێکی تری بەفربارین و سەرما بەشێوەیەکـی گشتی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتـــــــــــــــەوە، بەتایبەتیش سنوری باڵەکایەتی چاوەڕوان دەکرێــــــت ڕۆژی شەممە کەش و هەوا جێگیر بێتەوە و گەشتیاران ئاگادار دەکەنەوە کە گەشتی خۆیان ئــــەو ماوەیە دوابخەن ، تا ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەش و هەوای ناوچەکەمان ڕێگای سنووری حاجی ئۆمــــــــەران نەگرنەبەر.



AM:10:39:24/01/2020