ئەمڕۆ سێشەممە لە نوسراوێکدا سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبونەوە لە رۆژی ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠.
د. ڕێواز فایەق، سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان لە نوسراوێکدا کە کۆپیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە ڕایگەیاندووە" بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی سێیەم لە ماددەی ١٨ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکەین بۆ دانیشتنی ژمارە ١٧ی ئاسایی ساڵی یەکەم، لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق".
لە نوسراوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشکرد" کۆبونەوەکە رۆژی پێنج رێکەوتی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ کاتژمێر یانزەی پێشنیوهڕۆ بەڕێوەدەچێت".