بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی رۆدریگۆ شکستیهێنا



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی شکستی هێنا لە گواستنەوەی رۆدریگۆ مۆرینۆی یاریزانی یانەی ڤالانسیا، ئەمەش پاش ئەوەی ماوەی دوو رۆژە هەردو یانە گفتووگۆ دەکەن.
سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ بۆ دووەمجار بەرپرسانی هەردو یانەی بەرشەلۆنەو ڤالانسیا کۆبوونەوەیان ئەنجامدا، بەڵام گفتووگۆکان ئێوارەی ئەمڕۆ راگیراو گواستنەوەی شکستی هێنا.
بە قسەی رۆژنامەکان یانەی بەرشەلۆنە داوای ئەو یاریزانەی کردبوو تا کۆتایی ئەم وەرزە بە خواستن و دواتر بژاردەی کڕین لە کۆتایی وەرز، بەڵام یانەی ڤالنسیا بەم داوایە رازی نەبوو، دەیویست بە یەکجاری ئەو یاریزانە بفرۆشێت، ئەوەش وای لە یانە کەتەلۆنیەکە کرد لە گواستنەوەی بکشێتەوە.
لە ئێستادا بەرشەلۆنە هەوڵ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی تر دەدات و نزیکترینیش ئۆبامیانگە.




PM:11:07:28/01/2020