ساڵی ڕابردوو بە گەرمترین ساڵ دیاریكرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" لە ماوەی 180 ساڵی رابردوودا ساڵی 2019 بە گەرمترین ساڵ تۆمارکراوە".

 

به‌پێى ڕاپۆرتێك كه‌، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم،  بڵاوکردەوە، بە پێی دوو لێكۆڵینەوەی جیا یەكیان لە رێگەی ئاژانسی ناسا، و ئەوی دیكەشیان لە رێگەی ئیدارەی نیشتیمانی بۆ ئۆقیانوس و بەرگەهەوا، ئەنجامدراوە دەركەوت كەوا پلەكانی گەرمای تۆماركراو لەساڵی 2019 بەرزترین رێژەی تیادا بووە دوای ساڵی 2016 یان بە واتایەكی دیكە ئەوەیان دووەم بەرزترین رێژەی پلەی گەرمییە كە بە درێژایی 180 ساڵی رابردوودا تۆمار دەكرێت.

 

به‌پێى ڕاپۆرته‌كه‌، ساڵی 2019 بووە ساڵی 44 ەمین گەرمترین ساڵ كە یەك لەدوای یەك رێژەی بەرزی پلەی گەرمی تیایاندا تۆمار دەكرێن دوای كۆكردنەوەی داتا لە 20.000 وێستگەی كەشناسی لە سەرتاپای جیهان.

 

به‌پێى زانیاریه‌كان، ساڵی 2019 بووە دووەم ساڵ لە نێو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دوای 1973 كە بەرزترین رادەی شێی و باران بارینی تیادا تۆمار كراوە.

 

دەرەنجامەكان ئاماژە بەوە دەدەن كەوا تا دێت بارودۆخ و ریتمەكانی كەش و هەوا توندترو ئاڵۆزتر دەبن لەسەر هەسارەی زەوی، وە بەرزبوونەوەی نێوەندەكانی پلەی گەرمیی جیهانیی تا ئاستی 1.1 پلەی سیلیزیی یەكێكە لەو گۆڕانكاریانەو گەڕانەوەی بۆ باری پێشووتری نیمچە مەحاڵە.



PM:12:48:29/01/2020