ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا دوبارە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و له خوار ٥٩ دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٥٨ دۆلار‌و ٧٢ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٢ دۆلار‌و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاشکراشیکردووە" بەهۆی بڵاوبوونه‌وه‌و زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له چین، بۆ جارێكی تر نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی تۆمار كرد".