وێنە.. شیلان ئاکچان بۆیەکەم جار وێنەیەکی خۆی بەمنداڵی بڵاودەکاتەوە

خانمە پێشكەشكاری کوردماکس شۆ شیلان ئاكچان لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا وێنەیەکی خۆی و براکەی بەمنداڵی بڵاوکردەوە.

 

شیلان لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وینەی خۆی لەگەڵ براکەی بڵاوکردەوە، هاوکات شیلان لە بارەی وێنەکەوە دەڵێت" ئەم وێنەیەم لەگەڵ براکەمدا گرتووە بە منداڵی لە ڕۆژی جەژن لە شاری کەرکوک".

 

شیلان لە ساڵی ١٩٩٣ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و بەوتەی خۆی نازناوەکەی (ئاكجان) نازناوی هاوسەرەکەیەتی و لەوەوە وەری گرتووە و خاوەنی کچێکە بەناوی میلا.




AM:11:06:30/01/2020