بەرزبونەوەی فشاری خوێن كاریگەری لەسەر چاو هەیە

بەڕای چەند پسپۆڕێكی تەندروستی , بەرزبونەوەی فشاری خوێن كاریگەری لەسەر چاو دەبێت , ئەویش بەهۆی هەستیاری ئەو ئەندامەی لەشەوە.

پسپۆڕەكان باس لەوە دەكەن كە بەرزبونەوەی فشاری خوێن مەترسیەكی زۆری لەسەر چاو هەیە , بە تایبەت بۆ تۆڕی چاو و توشی چەند كێشەیەكی تەندروستی دەكات , لەوانە خوێن بەربونی تۆڕی چاو.
كێشەیەكی دیكە كە بەهۆی بەرزبونەوەی فشاری خوێنەوە توشی چاو دەبێت , ئەگەری توشبونی خانەكانی چاوە بە جەڵتە , كە ئەمە مەترسیەكی زۆر لەسەر چاو دروست دەكات.
پسپۆڕەكان ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن كە بەردەوام ئاگاداری فشاری خوێنیان بن , خۆراكی سوێر نەخۆن , بۆ ئەوەی لە ئەگەری بەرزبونەوەی فشاری خوێن بەدووربن و چاویشیان لە كێشەی تەندروستی پارێزراوبێت.

PM:09:54:26/04/2014