ئاوات شێخ جەناب: ئەولەویەتی كارکردنمان پڕۆسەی چاكسازی و روبەڕوبونەوەی گەندەڵییە

وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" ئەولەویەتی كارکردنی وەزارەتەکەی سەركەوتنی پڕۆسەی "چاكسازی و روبەڕوبونەوەی گەندەڵییە".

 

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئەمڕۆ یەك شەممە بەسەرپەرشتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەت سێهەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەچوو. لەسەرەتای كۆبوونەوەكە وەزیری دارایی و ئابووری، پیرۆزبایی كاری نوێی لە ڕابەر سدیق، وەك بریكاری وەزارەت و مریەم عوسمان، وەك بەڕێوەبەری گشتی ژمێركاری بە (وەكالەت) كرد.

 

ئاماژە بەوەشکراوە" باس لە دۆخی دارایی و یاسای چاكسازی و پلانی ئایندە كرا. لە میانی كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت هەڵسەنگاندنیان بۆ كاری شەش مانگی ڕابردووی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان كرد و هەروەها پێشنیارو بڕیاری گونجاو درا بۆ ئایندەی كاری وەزارەت".

 

لە كۆتاییدا وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاندووە" كە ئەولەویەتی كاری وەزارەت سەركەوتنی پرۆسەی چاكسازی و ڕووبەرووبوونەوەی گەندەڵییە".

 

دوپاتیشی كردەوە: كە سەركەوتنەكان و گەیشتن بە ئامانجەكان تەنها بە كاری پێكەوەیی بەدەست دێن.



PM:04:54:02/02/2020