تا ئێستا مرۆڤایەتی دەستەوسانە بەرامبەر کۆرۆنا
مردوان بەرزبوەوە بۆ ٤٢٦


هەرچەندە هەموو جیهان سەرقاڵی گەمارۆدان و قەڵاچۆکردنی ڤایرۆسی کۆرنایە، بەڵام تا ئێستا چارەسەر نەدزۆراوەتەوە، دوێنێ وڵاتی فلیپین هەواڵی دۆزینەوەی ئەو دەرمانەیان راگەیاند کە چارەسەرە بۆ ئەو ڤایرۆسە، بەڵام تا ئێستا هیچ راگەیاندنێکی فەرمی لەلایەن رێکرخراوی تەندروستی جیهانییەوە لەسەر دەرنەچووە.
ئاماری تووشبوان و مردوانی تا ئەمڕۆ ٤ی شوبات بەم جۆرەیە:


- تووشبوان گه‌یشته‌ 20 هه‌زار و 626 كه‌س.
- مردن: 426.
- حاڵه‌تی نزیك له‌ مردن: 2 هه‌زار و 600 كه‌س.
- بڵاوبوونه‌وه‌: 24 ده‌وڵه‌ت. 
- زیانگه‌یاندن: 400 ملیار دۆلار له‌ پشكی بازاره‌كانی چین.
- فریاكه‌وتن: چین داوای هاوكاری ئامێری پزیشكی له‌ وڵاتان ده‌كات.
-خشته‌كه‌ی خواره‌وه‌ ژماره‌ تووشبوان له‌ وڵاتان دیاریده‌كات:
ئا: لوقمان غەفور


AM:09:36:04/02/2020