چای سەوز و قاوە، ئەگەری توشبوون بە جەڵتە كەمدەكەنەوە

بەپێی نوێترین توێژینەوە كە سەبارەت بە سودەكانی چای سەوز و قاوە ئەنجامدراوە، دەركەوتووە ئەگەر كەسێك رۆژانە ئەو دوو خواردنەوەیە بەشێوەیەكی بەردەوام بخواتەوە ئەوا ئەگەری توشبونی بە جەڵتە كەمدەبێتەوە.
توێژینەوەكە لە ژاپۆن  لەسەر زیاتر لە 84 هەزار كەسی ئەو وڵاتە ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لەسەروو 13 ساڵانەوە بووە.
توێژینەوەكە دەریخستووە، ئەو كەسانەی رۆژانە یەك كوپ قاوە دەخۆنەوە رێژەی توشبونیان بە جەڵتەی دەماخ بۆ %20 دادەبەزێت، هەروەها ئەو كەسانەشی كە رۆژانە دوو بۆ سێ كوپ چای سەوز دەخۆنەوە رێژەی توشبونیان بە جەڵتەی دەماخ بۆ %14 دادەبەزێت.
بەڵام ئەو كەسانەی كە رۆژانە كوپێك قاوە و سێ كوپ چای سەوز بە یەكەوە دەخۆنەوە، رێژەی توشبوونیان بە جەڵتەی دەماخ بۆ %45 دادەبەزێت.
توێژەرەكان باس لەوە دەكەن كە چای سەوزە و قاوە جگە لەو سودەی ئەگەری توشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجەش كەمدەكاتەوە.


AM:11:17:27/04/2014