٥٨ عێراقی دوای ٧ کاتژمێر لە چینەوە دەگەنە تاران

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " ٥٨ هاوڵاتی عێراقی لە وڵاتی چینەوە دوای ٧ کاتژمێر دەگەنە تاران و لەوێ تیمی پزیشکی عێراقی پشکنینیان بۆ دەکات، کە ئایا تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون، یان تەندروستیان باشە".

 
جەواد موسەوی پەرلەمانتاری عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە دەڵێت " دوای ئەوەی ئەو ٥٨ عێراقییە کە گەیشتنە تاران لەلایەن تیمێکی پزیشکی تایبەتەوە پشکنینی تەندروستیان بۆ دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیان".


ئەمرۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە کە دەستدەکەن بە گواستنەوەی عێراقییەکانی شاری وهانی چین بۆ وڵات کە زۆربەیان خوێندکارن، گواستنەوەشیان بە مەبەستی سەلامەتیانەو لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئەم پرسە دروستبووە بەسەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی.  

 


PM:11:51:04/02/2020