ئەمڕۆ هەینی لە شاری سلێمانی مەراسیمی چلەی ماتەمینی هونەرمەند و ڕاگەیاندنکار ئاسۆ عومەر سوارە بەڕێوەدەچێت.
مەراسیمەکە لە هۆڵی تەلاری هونەر کاتژمێر ٣:٣٠ دوانیوەڕۆ دەستپێدەکات و چەند چالاکیەکی تێدا ئەنجامدەدرێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی باخچەیەک بە ناوی "ئاسۆ عومەر سوارە" لە شەقامی قاسملۆ-دوو سایدی زەرگەتە کرایەوە.
ئاسۆ عومەر سوارە، ئەکتەر و پێشکەشکار و شانۆکاری دیاری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٦٣ لەدایکبوە و لەساڵی ١٩٤٦ بنەماڵەکەی لە پێنجوێنەوە کۆچدەکەن بۆ سلێمانی.
هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە لە چەندین فیلم و زنجیرە درامای کوردستان بەشداریی کردووە، لە زنجیرە درامای گەردەلوول رۆڵی سەرەکی هەبووەو لەم رێگایەشەوە زیاتر لە نێو خەڵکی کورستان ناسراوە، هەروەها ئەم هونەرمەندە دێرینە یەکێک لە پێشكهشكاری پرۆگرامی "وێنهكانی دوێنێ" بوو له كهناڵی كوردسات و تیایدا وێنه دێرینهكانی كهسایهتیه ناسراوهكانی كوردستان و بهتایبهت شاری سلێمانی پیشانی بینهرهكانی دهدا.
ڕۆژی٣٠ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ رۆژێک پێش هاتنی ساڵی نوێ، هونەرمەند و میدیاکارو نوسەر ئاسۆ عومەر سوارە لە سلێمانی بە نەخۆشیەکی کوتوپڕ کۆچی دوایی کرد.