ژمارەی مردوانی کۆرۆنا بەرزبوەوە بۆ ٧٢٤ کەس



ئەمڕۆ ٨ی شوبات بەپێی خشتەی تووشبوان و مردوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزبۆتەوە بۆ ٣٤ هەزار و 569 کەس و مروانیش گەیشتە ٧٢٤ کەس.


بەپێی خشتەی ڤایرۆس کۆرۆنا ٣٣٤ کەسی دیکە لە وڵاتانی یابان، سەنگافورە، تایلەند، کۆریای باشوور، هۆنگ کۆنگ، ئوسترالیا، ئەڵمانیا، مالیزیا، ئەمریکا، تایوان، مەکاو، ڤێتنام، فەرەنسا، کەنەدا، ئیمارات، هیندستان، فلیپین، ئیتاڵیا، رووسیا، بەریتانیا، بەلجیکا، کەمبۆدیا، فینلاند، نیپاڵ، ئیسپانیا، سریلانکا و سوید، تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.


بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، ژمارەی مردووان بەرزبووەتەوە بۆ ٧٢٤ کەس، کە یەکێکیان هاووڵاتیی فلیپینە، یەکێکیش هاووڵاتیی هۆنگ کۆنگە و ئەوانی دیکە هاووڵاتیی چینن.
 


AM:09:24:08/02/2020