ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی شووباتی ٢٠٢٠ ئاسایش لە سنووری ناحیەی بازیان یەکێکیان لەو گروپە دەستگیرکرد کە تەقەیان لە تەنکەرەکانی گاز کردووەو هێمنی و ئارامی ناوچەی نێوان (چەمچەماڵ و سلێمانی)یان تێکیابوو.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" کەوتووە، ئاسایش دەگەڕێن بەشوێن ئەو گروپەدا کە سێ کەسن، وە یەکێکیان دەستگیرکردووە ئەو کەسەی دەستگیرکراوە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا چەند چەکێکی تێدا گیراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەر ئەمشەو له سنوری ناحیهی تهكیه، دوو ئۆتۆمبیل تهقهیان له تانكهرهكانی گواستنهوهی غاز كرد و یهكێك له تهقهكهرهكانیش دهستگیر كرا.
هاوکات لەو بارەیەوە سۆران عومهر، پهرلهمانتاری كۆمهڵی ئیسلامیی كوردستان له لاپهڕهی تایبهتیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی فهیسبوك نوسیویهتی" ئەمشەو لە ناحیەی تەکیە دوو ئۆتۆمبیلی جۆری ئۆپڵ و لاندکرۆز تەقەیان لە تەنکەرەکانی گواستنەوەی غاز کرد و دواتر لەلایەن ئاسایشی ناحیەکەوە تەقەکەرێک بە ئۆتۆمبیلە ئۆپڵەکە دەستگیرکراوەو دوو تەقەکەری دیکە بەلاندکرۆزەکەوە ھەڵھاتوون".
سۆران عومەر لە نوسینەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە" ناسنامەی چەکدارەکان ناسراوە! پێویستە ھەڵھاتوەکانیش دەستگیر بکرێ و ئەوەشی لەپشت ئەم تەقەکردنەوەیە ڕوبەڕوی سزای یاسایی بکرێتەوە".
دەشڵێت" بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەم چەکدارانە سەربەوانەن کەدژی ئەم کۆمپانیان کارەکەی بۆ دەرچووەو دەیانەوێ ھەر خۆیان ئەو کارە بکەن!".
جێی باسە ڕووداوی تەقەکردن لە تەنکەرەکانی گواستنەوەی گاز ماوەی هەفتەیەکە درێژەی هەیە بەبەرچاوی هەموو دەزگا حکومییەکان، لە پۆلیس و ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی تر.