ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لە ١٥ بنكە دەستیان بە كشانەوە كردوە.
عەلی غانمی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندوە" هێزەكانی ئەمریكا دەستیان بە كشانەوە كردوە، بە شێوەیەكی كرداریش پرۆسەی كشانەوەکە لە ١٥ بنكە دەستیپێكردوە".
غانمی راشیگه‌یاند" كه بوونى سه‌ربازانى سوپاى ئه‌مریكا ته‌نها له بنكه‌یه‌كى هه‌ولێر و بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار ماوه‌ن و ده‌شڵێت:"گوشارى جه‌ماوه‌رى و په‌رله‌مان سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له‌سه‌رجه‌م بنكه سه‌ربازییه‌كان پاشه‌كشێ بكات".
ئەوەش لە كاتێكدایە مانگی رابردوو حكومەتی عێراق تەئكیدیكردەوە كە لە بڕی چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەكان پاشگەز نابێتەوە كە لە دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەركراوە.