" هیچ كەسێك وەك هاوسەرۆكى یه‌كێتیى دیارینەكراوە "

سه‌رپه‌رشتیارى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان هه‌واڵى هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رۆك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى ١١ی شووباتی ٢٠٢٠ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا ره‌تده‌كاته‌وه‌.

 

مستەفا چاوڕەش، سەرپەرشتیاری كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" تەنها دەنگ لەسەر هاوسەرۆكی دراوە و ناوی هیچ كەسێك وەك هاوسەرۆك دیاری نەكراوە".

 

مستەفا چاوڕەش وتیشی" ئەو كەناڵانەی ئەو دەنگۆیەیان بڵاوكردوەتەوە ناحەقیان كردووە و دڵنیاتان دەكەینەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاری دروست و باش لە پێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەدات".

 

رێكه‌وتى ٢١و ٢٢و ٢٣ى ١٢ى ٢٠١٩ كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتیى له‌ شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو و له‌ ئێستاشدا ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى سه‌رقاڵى تاووتوێكردن و په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆیه‌، به‌پێى یه‌كێك له‌ مادده‌ په‌سه‌ندكراوه‌كانیش وابڕیاره‌ هاوسه‌رۆك بۆ یه‌كێتیى هه‌ڵبژێردرێت.

 
 


PM:12:31:11/02/2020