پەرلەمانی لوبنان متمانەی بە کابینەی نوێی حکومەت بەخشی

کەمێک بەرلەئێستا، پەرلەمانی لوبنان بەدەنگی ٦٣ پەرلەمانتار متمانەی بەخشییە حکومەتی نوێ بەسەرۆکایەتی حەسان دیاب.

 

ڕووسیا تودەی بڵاویکردەوە، ئەمشەو پەرلەمانی لوبنان بە دەنگی ٦٣ پەرلەمانتار، متمانەی بە کابینەی نوێی حکومەت، بە سەرۆکایەتی حەسان دیاب بەخشی، لەکۆی ٨٤ ئەندام پەرلەمانی ئامادەبووی پەرلەمانی لوبنان، ٦٣ ئەندام دەنگیان بە کابینەی نوێی حکومەت بەخشی.

 

ئەمڕۆ سێشەممە خۆپێشاندەرانی لوبنان چوونە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە و دژی متمانەدان بە حکومەتی نوێ دروشمیان دەگوتەوە، هاوکات پێکدادان لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی لوبناندا دروستبوو.

 

 

 

 

 

 

 



PM:08:44:11/02/2020