ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تایبه‌ت به‌ یاساى چاكسازى كۆده‌بێته‌وه‌

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ١٢ی شووباتی ٢٠٢٠  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پڕۆژە یاسایی چاکسازی کۆدەبێتەوە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند" کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوە دەچێت".

 

وتیشی" گرنگترین ئەو تەوەرانە گفتوگۆکردنە دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، هه‌روه‌ها پرسی کێشەکانی هەرێم و بەغدا و بەشداری کورد لە حکومەتی داهاتووی عێراق، تەوەری سێیەمیش تایبەت دەبێت بە کێشەی غاز و نەوتی سپی ماڵان و چارەسەرکردنی ئەو دوو قەیرانە کە ئێستا رووبەری هاووڵاتیان بووەتەوە".

 




AM:12:27:12/02/2020