نەزهەت حالی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی پاراستن لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە

نەزهەت حالی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن چەند رۆژێکە لە کارەکەی دوورخراوەتەوەو، ئێستا لە ماڵەوە دانیشتووە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەولێرەوە بە ماڵپەڕی " سپی میدیا " راگەیاند" چەند رۆژێکە نەزهەت حالی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن " پارتی " لە کارەکەی دوورخراوەتەوەو، ئێستا تەنها وەک ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ماوەتەوە.


سەبارەت بەهۆکاری دورخستنەوەی ناوبراو، سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ناوبراو نزیک بووە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە، لەبری ئەویش محسن گەردی وەک بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، دانراوە.
تا ئێستا دەزگای ئاسایشی گشتی هیچ هەواڵ و روونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.


نەزهەت حالی بە کەسێکی میانڕەوی ناو ئەو دەزگایە دادەنراو نابەناو وتاری سیاسی لە واڵەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و لەمیدیاکاندا بڵاودەکردەوە.


PM:02:26:15/02/2020