دەربەندیخان،"ئاربی جی خۆشی" بەر ماڵێک دەکەوێت

‌ئاربیجی خۆشی لە دەربەندیخان
دوای بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق، لەشاری دەربەندیخان لایەنگیرانی یەکێتی چەکی ئار بی جی دەتەقێنن‌و بەر ماڵێک دەکەوێت.
ماڵپەری کوردیوی زمانحاڵی یەکگرتووی ئیسلامی بڵاویکردتەوە ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 2014/4/28 لە قەزای دەربەندیخان تەقەیەكی زۆر كراو لە گەرەكی كانی تووی ئەو قەزایەش ئار بی جیەك تەقێندراو بەهۆیەوە بەرماڵێك كەوت جگە لە زیانێكی ماددی زۆر هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتەوە .
شاهێدحاڵێك بەو ماڵپەرەی راگەیاندوە "  خۆم و چوار منداڵم لە كۆڵان بووین كاتێك ئار بی جیەك بەر ماڵێك كەوت و هەموو "خەڵكەكە تووشی شێواوی و دڵەراوكێیی بووین .
لەئێستدا لە ناوچەکانی ژێر دەستی یەکێتی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیی تاڵەبانی تەقەیەکی زۆر دەکرێت‌و تائێستاش 10 کەس بەو هۆیەوە برینداربوون.


PM:06:00:28/04/2014