دوای ئەوەی دوێنێ شەممە لە كاتی نوێژی بەیانیدا لە مزگەوتێكی شاری هەولێر کەسێک بە چەقۆ پیاوێکی بەساڵاچوو و پۆلیسێكی بریندار كرد، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ پیاوه به‌ساڵاچووه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
بەپێی زانیارییەکان، به‌ره‌به‌یانی دوێنێ لە كاتی نوێژی بەیانیدا لە مزگەوتی عەبدولكەریم مودەڕیس لە هەولێر، كەسێك بە ناوی (ع. ل. م.)هەڵیكوتاوەتە سەر مزگەوتەكە و داوای لە كەسێكی بەساڵاچوو بە ناوی (ع، ح، ب) ی تەمەن ٧٨ ساڵ كردووە كە پارەی بداتێ، دوای رەتكردنەوەی داواكەی لەلایەن پیاوە بەساڵاچووەكەوە، تۆمەتبارەكە چەند چەقۆیەكی لێداوە، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش ئه‌مڕۆ ئه‌و هاوڵاتیه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد" ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامدا ئالوودەی ماددەی هۆشبەر بووە و پارەکەیشی بۆ کڕینی ماددەی هۆشبەر بووە، له‌هه‌مان رۆژیشدا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر كرا و له‌بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە و دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه".