ئەمڕۆ یەکشەممە لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر ژنێک و پیاوێک کوژران، لەبارەی رووداوەکەوە پۆلیسی قەزای خەبات راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
نەقیب ھێمن خەباتی، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خەبات له‌راگه‌یه‌نراوێكدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه" كاتژمێر پێنجی به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە لە قەزای خەبات ژن و پیاوێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژران".
ده‌شڵێت" پیاوەکە خێزاندارە و خاوەن منداڵێکە، ژنەکەش مێردی ھەیە و خاوەن دوو منداڵە".