باندێکی دزینی محاویلی کارەبا دەستگیرکران

پۆلیسی دهۆك رایدەگەیەنێت" باندێكی دزینی محاویلی كارەبایان دەستگیركردوە كە لە سێ كەس پێكهاتوون".

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووك ئاشكرایكردوە" پاش بڵاوبوونەوەی دیاردەی دزینی چەند محاویلێكی كارەبا لە قەزای شێخان و بەردەڕەش و ئاكرێ، پۆلیس بەدواداچوونی كردوە و شەوی رابردوو پۆلیسی قەزای شێخان لەگەڵ پۆلیسی ئاكرێ لە ئۆپراسیۆنێكدا باندەكەیان دەستگیركرد".

پۆلیسی دهۆك جەختیشكردوەتەوە: تۆمەتبارەكان دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و كە چەندین محاویلی كارەبایان دزیووە، لەئێستاشدا بە بەپێی مادەی ٤٤٣ لە یاسای سزادانی عێراقی زیندانی كراون و دادگای دەكرێن.

PM:08:17:17/02/2020