لیستێکی نوێی مووچە بڵاوکرایەوە

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران، بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی چەند وەزارەت و توێژێک دابەشبکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی شووباتی ٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، هێزەکانی زیرەڤانی، هێزی بەرگریی فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێم دابەشدەکترێت".

 

وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

 


AM:10:44:21/02/2020