دوای گیان لەدەستدانی چەندین كەس لە چین و دەرەوەی وڵاتەكەش، لە كۆتاییدا چارەسەر بۆ كۆنترۆڵكردن و لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایەوە.
رۆژنامەی (المرصد)ی سعودی بڵاوی كردۆتەوە" كه دەرمانێك بەناوی (Favipiravir) لەلایەن كۆمپانیای (Zhejiang Hisun Pharmaceutical) دروستكراوەو لەلایەن حكومەتەوە رەزامەندی فەرمی بۆ وەرگیراوە".
ئاماژهی بهوهشكردووه" كه ئەم دەرمانە كەوتۆتە نێو نۆرینگە و نەخۆشخانەكانی وڵاتی چین و بەمزووانە رەوانەی وڵاتانی جیهان دەكرێت بۆ كۆنترۆڵكردن و چارهسهركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
باسی لهوهشكردووه: كهدەرمانی (Favipiravir) بە یەكەم دەرمان دادەنرێت بۆ چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا و توێژینەوەی لەسەر كراوە و دەركەوتووە زاڵ دەبێت بەسەر ڤایرۆسەكە و كۆتایی پێدەهێنێت.