ماوەی دوورکەوتنەوەی هازارد راگەیەندرا


بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری بەرامبەر بە یانەی لیڤانتی توشی هات، ئیدن هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی ریاڵ مەدرید ماوەیەکی زۆر دووردەکەوێتەوەو لە چەندین یاری گرنگی یانەکەی لە داهاتوودا ناکات.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردووەتەوە،ئیدن هازارد تا دوو مانگی تر لە یانەکەی دووردەکەوێتەوەو ئەو یاریزانە ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
هەروەها چەند سەرچاوەیەکی تر باس لەوە دەکەن ئەم وەرزە بۆ ئەو یاریزانە کۆتایی هاتووە.

هازارد  لە یاریەکەدا لە هەمان پێکانی پێشووی کە پاژنە پێی بوو، توشی پێکان هاتووەتەوەو ئەمەش یانەکەی و زیدانی راهێنەری نیگەران کردووە.




PM:11:36:23/02/2020