کەشناسی پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی نوێ بارانی بەلێزمە دەکات

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی بارانی بەلێزمە روو لەهەرێم دەکات.


لەو راگەیاندنەدا کە کەشناسی بڵاویکردەوە" سەنتەری کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەک دەکەوێتە سەر ناوەڕاستی عێراق ,کاریگەریەکەی درێژدەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ناوچەکانمان. ئەمشەو باران بارین لە کاتەکانی شەودرەنگدا لە بەشێک لە ناوچەکانمان دەست پێ دەکات".

 
هەروەها هاتووە "ئاستی باران بارینەکە لەسەر بەشەکانی باشووری هەرێم زیاتر دەبێت بەتایبەتی بەشێک لە (ئیدارەی گەرمیان وە بەشێک لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای سلێمانی) لە کاتی زیاد بوون و بەهێز بوونی کاریگەری ئەم شەپۆڵە پێشبینی دەکرێت ئاستی باران بۆ بارانی بە لێزمە بگۆردرێت لە ناوچەکانی ئاماژە پێکراو وە ئەگەری دروست بوونی هەورە تریشقەش هەیە لە کاتی بارانی بە لێزمە" .


کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو کە لە درەنگانی شەوی سێ شەممە دا کاریگەری لە سەر ناوچەکانی باشووری هەرێم کۆتای دێت بەلام لەسەر ناوچەکانی تری هەرێم لە کاتێکی زووتر کۆتای دێت.

 


AM:11:39:24/02/2020