هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا ١١ كه‌سیان له‌ناو هۆڵی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" ده‌ستگیركرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای کۆراییهاتنی ٤مین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلان لە ئەنقەرە ١١ کەس کە لە بەشی تەکنیکی دەنگدا لە هۆڵی کۆنگرەکەدا کاریان دەکرد، دەستگیرکران. ڕاگەیەنرائەو کەسانە ئەندامی کۆمپانیایەکن و ڕێگە نەدراوە ڕۆژنامەنووسان وێنە بگرن.
ده‌ستگیركراوه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌نقه‌ره گواستراونه‌ته‌وه و تائێستا هۆكاری ده‌ستگیركردنیان ئاشكرا نه‌كراوه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌زاران ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌ده‌په‌یان به بیانووی جیاواز ده‌ستگیركردووه و له ساڵی ٢٠١٦ شه‌وه "سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش" هاوسه‌رۆكی پێشووتری ئه‌و پارته‌یان زیندانی كردووه.