ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ سەرۆكی فەرمانگەی تەندروستی نەجەف رایگەیاند" یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە، كە ئێرانییە و قوتابییەكی خوێندنگا ئایینییەكانە لە نەجەف".
دكتۆر ره‌زوان كه‌نه‌دی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه، كه ئێرانییه و قوتابییه‌كی خوێندنگا ئایینییه‌كانه له نه‌جه‌ف".
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف روونیشی ده‌كاته‌وه: ئه‌و كه‌سه ئێرانییه، به‌ر له بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ عێراق هاتووه‌ته ناو خاكی وڵات.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات" ئێستا ئه‌و كه‌سه جیاكراوه‌ته‌وه و چاودێری وردی پزیشكی بۆ ده‌كرێت و له پشكنینه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه".
تۆماركردنی ئەم حاڵەتە لە دوای ئەوە دێت كە ڤایرۆسەكە لە بەشێك لە شارەكانی ئێران تۆماركراوە و عیراق و هەرێم رێكارەكانیان گرتۆتە بەر تا لێرە بڵاو نەبێتەوە.