حوسنى موباره‌ك كۆچى دوایى كرد

محەمەد حوسنی موبارەک سەرۆک کۆماری پێشوتری میسر لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایکرد.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی میسر، ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٥ی ىشوباتى ٢٠٢٠، حوسنى موبارەک، سەرۆکى پێشووترى میسر  لەتەمەنى ٩١ ساڵیدا کۆچى دوایى کرد.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی ٢٣ی شووباتی ٢٠٢٠ عەلا موبارەك، كوڕی حوسنی موبارەكی سەرۆكی پێشووتری میسر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" لە نوسینێکیدا ئاماژەی بەوەکردبوو" کە باوكی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی میسردا لە ژێر چاودێری پزیشكدایە و تەندروستی جێگیر نییە".

 

موحەممەد حوسنی موبارەک، ناسراو بە حوسنی موبارەک لەدایکبووی ٤ی ئایاری ١٩٢٨، لە ٤ تشرینی یەکەمی ١٩٨١ەوە تاوەکوو ١١ شوباتی ٢٠١١ سەرکۆماری وڵاتی میسر بوو. ئەو چوارەمین سەرۆکی میسر بوو لەوەتەی دروستبوونی ئەم کۆمارەوە.

موبارەک پاش تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ بەسەر خۆپیشاندانەکاندا لە شۆڕشی ساڵی ٢٠١١ی میسر، ڕێکەوتی ١١ی شوبات لە کار وەلا نرا.



PM:02:05:25/02/2020