تاکه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌که‌ی حیزبی شیوعی، که‌ئه‌مرۆ خۆی بۆ پۆستی سکرتێری په‌رله‌مان هه‌ڵبژارد، رایگه‌یاند په‌رله‌مانتاران سه‌لماندیان نوێنه‌ری خه‌ڵک نین‌و ته‌نها نوێنه‌ری حیزبه‌کانیان.
عه‌بدولره‌حمان فارس ناسراو به‌ئه‌بو کاروان، له‌لێدوانێکیدا بۆ ماڵپه‌ری سپی میدیا سه‌باره‌ت به‌خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سکرتێری په‌رله‌مان که ته‌نها دوانزه ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا وتی خۆكاندیدكردنم بۆ ئه‌وه‌بو رونیبكه‌ینه‌وه كه نابێت ته‌نها رێگا بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆسته‌كان رێككه‌وتنی سیاسی بێت‌و له‌جیاتی په‌رله‌مانتاران ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیه‌کان بریار بده‌ن.
ئه‌بو کاروان رونیشی کرده‌وه که زۆرجار په‌رله‌مانتاران ده‌یانوت ئێمه نوێنه‌ری خه‌ڵكین، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ده‌ركه‌وت نوێنه‌ری حزبه‌كانیانن‌و به‌ئیعازی حزبی ده‌نگیانداو به‌مه‌ش ده‌توانین بڵێین په‌رله‌مانتاران به‌گشتی نوێنه‌ری خه‌ڵك نین.
ئه‌مرۆ په‌رله‌مان هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی خۆی هه‌ڵبژارد‌و فه‌خره‌دین قادر، له‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به 79 ده‌نگ بوو به سکرتێری په‌رله‌مان.