" ئەنجامی پشكنینی دوو كەس لە سلێمانی دەربارەی كۆرۆنا نەرێنی دەرچوو "

ئەنجامی پشكنینی ئەو دوو كەسەی لە سلێمانی بە گومانی تووشبوون بە كۆرۆنا خرابوونە ژێر چاودێری پزیشكییەوە و (كەرەنتینە) كرابوون نەرێنی (نێگەتیڤ) دەرچوو، دەركەوت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبوون.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" دوای ئەوەی دوو گومانلێکراو هەبوون و نیشانەکانیان نزیک بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای دورۆژ لەژێرچاودێریدا ئەنجامەکانیان نەرێنی دەرچون، واتە ئەنجامەکان پێمان دەڵێن توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا نین، لێرەوە دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان لەگەڵتانین لەگەڵمان بن و متمانەمان پێ بکە".

ڕاشیگەیاند" هاوڵاتیانی خۆشەویستی خۆپارێزی و پاکوخاوێن و دورکەوتنەوە لەهەموو مەترسیەکان دەمان پارێزێت، پابەندبون بەرێنمایە تەندروستیەکان و متمانەبون بە ناوەندەتەندروستیەکان سەلامەتی گیانی تۆی بەرێزە".

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە کەرکوک چوار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا،بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشیەکە لە هەرێم تۆمارنەکراوە.

هاوکات حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی خۆیدا چەند بڕیارێکی لەبارەی مەترسیەکانی ڤایرۆسەکەوە راگەیاند و پشووی سەرتاسەری لە هەرێم راگەیاند.



PM:05:21:25/02/2020