ئامێری پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە سلێمانی

بەەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی ڕایگەیاند " ئامێری پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە سلێمانی".


د. سەیوان داودی بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ڕایگەیاند " نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە ڤایرۆسی (کۆرۆنا) لە شاری سلێمانی ئامادە کراوەو ستافی تایبەتیی پزیشکی هەناو و هەناسە و مایکرۆبایۆلۆجی و پەرستار و کارمەندی تەندروستی و ئامێری "ڕیەڵ تایم پی سی ئاڕ RT PCR)، کە تاکە ئامێرە بۆ دیاریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، ئامادە كراون".


ئەوە لە کاتێکدایە پارێزگاکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم وەک راگەیاندنی فەرمی وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە، بەڵام لە کەرکوک پێنج حاڵەت تۆمار کراوە.


PM:10:16:25/02/2020