وێنە.. نەوال زوغبی جیاواز دەردەکەوێت

خانمە هونەرمەندی دیاری عەرەبی نەوال زوغبی، نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە.

 

خانمە گۆرانیبێژ نەوال زوغبی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە بەشێوەیەکی جیاوازو تایبەت دەردەکەوێت لە وێنەکاندا و بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە فانەکانی.

 

نەوال زوغبی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی لوبنانە، ناسراوە بە ئەستێرەی ئاڵتونی و لەدایکبووی ساڵی 1971، یەکێکە لە گۆرانیبێژە سەرکەوتووەکانی نێو مۆسیقای شەرقی و جیهانی عەرەبی، لە تەمەنی 15 ساڵیەوە دەستی بە کاری هونەریی کردووە، دایکی سێ منداڵە و لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.



AM:11:27:27/02/2020