كەناڵی " العراقییە" بڵاویكردەوە دوو كارمەندیان لە ئێران توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
بەگوێرەی هەواڵێكی كەناڵی" العراقیە" ی نیمچە فەرمی سەربەحكومەتی عێراق بەرپرسی نوسینگەی كەناڵەكە لە تاران و كارمەندێكییان توشی كۆرۆنا بوونە. هاوكات لەئێستادا هەردوو راگەیەندكارەكە لەژێر چاودێری پزیشكیدان.
ئەوەش لەكاتێكدایە، رێژەی توشبوان و گیانلەدەستدانی ئەو كەسانەی كە توشی ڤایرۆسەكە بوونە لەئێران رووی لەزیادبوون كردووە.
لە عێراقیش شەش کەسی تووشی ڤایرۆسەکە بوون.