سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند" هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیدلب ڕاناگرین و ئاماده نین له‌سه‌ر ئیدلب شازش بكه‌ن و ناشكرێت دۆخی سوریا له‌مه زیاتر ئاڵۆزتر بكرێت".
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ڕاشیگه‌یاندووه" كه سوریا مافی خۆیه‌تی تیرۆرستان له‌ناو ببات و دیمه‌شق ده‌یه‌وێت هه‌موو خاكی سوریا له تیرۆریستان ڕزگار بكات".
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه" كه توركیا ئه‌وانی له‌بوونی هێزه‌كانی له ئیدلب ئاگادار نه‌كردۆته‌وه".
شەوی رابردوو سوپای سوریا هێرشی کردە سەر سوپای تورکیا لە ئیدلب و ٣٤ سەربازی تورکیا کوژران.