وێنە.. مۆنیکا چەند وێنەیەکی سەردەمی لاوێتی خۆی بڵاودەکاتەوە

ئەستێرەی نواندن و فاسیۆنی جیهانی، کە بەهونەرمەندە شۆخەکە ناسراوە، چەند وێنەیەکی سەردەمی لاوێتی خۆی بڵاودەکاتەوە.

 
مۆنیکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام مۆنیکا بیلۆتشی چەند وێنەیەکی سەردەمی لاوێتی خۆی بڵاوکردۆتەوەو بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

مۆنیکا لە دایکبووی شاری " تیشیتا دی کاستیلۆ"ی ناوەڕاستی ئیتالیای ساڵی ١٩٦٤ ەو، لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا وێنەی خۆی لەچوارچێوەیەکی سنورداردا بڵاودەکاتەوەو دواتر وردە وردە ناوبانگێکی گەورە لە ساڵی ١٩٨٨ ەوە لەسەر ئاستی ئەورپا دروستدەکات.

 
لە ساڵی ١٩٩١ ەوەو روودەکاتە دنیای نواندن و لەچەندان فلمی گەورە گەورەدا بەشداری دەکات. لەساڵی ٢٠٠١دا گۆڤارێکی بەناوبانگ وەک ٢١ هەمین ئافرەتی گەرم و جوانی ١٠٠ ئافرەتی جیهانی هەڵبژێردرا.

 
لە ساڵی ١٩٩٦ ژیانی هاوسەری لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ فینسنت کاسل ژیانی هاوسەری پێکهێناو بوونە خاوەنی دوو کچ، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣ دا لەیەک جیابوونەوە.

 
مۆنیکا بیلۆتشی بەیەکێک لە ناودراترین ئەکتەرو نمایشکاری جیهانی هەژمار دەکرێت.




PM:08:11:28/02/2020