ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لەزیادبوونە
تابێت ژمارەی توشبووان و گیان لەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا روو لەزیادبوون دەکات بەپێی نوێترین ئاماری دەسەڵاتدارانی چین ٤٧ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و لە کۆریای باشووریش ٥٩٤ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەی تۆمارکراوە.
دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاند"لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٧ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گەیشتە دوو هەزار و ٨٣٥ کەس".
ئاماژەیان بەوەشکرد "کە ٤٢٧ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تۆمار کردووە و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٧٩ هەزار و ٢٥١ کەس".
هاوکات دەسەڵاتدارانی کۆریای باشووریش ئاشكرایان کرد "سێ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆریای باشوور گیانیان لەدەستداوە و بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە ١٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، هەروەها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٩٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تۆمار کردووە و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەکە لە کۆریای باشوور گەیشتە دوو هەزار و ٩٣١ کەس".
AM:09:36:29/02/2020