شەقامی سەد مەتری ناونرا بە شاڕێی بابان

 

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت" وەكو هێمایەك بۆ رۆڵی میرنشینی بابان شەقامی سەد مەتری سلێمانی ناونرا بە شاڕێی بابان".

پەیجی فەرمی پارێزگاری سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ ١/ ٣/ ٢٠٢٠  پارێزگای سلێمانی ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر پێشنیازی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بە ناونانی شەقامی سەدمەتری سلێمانی بە (شاڕێی بابان).

ئاماژە بەوەشكراوە" هۆكاری ناونانی شەقامی سەدمەتری بەو ناوە وەك هێمایەكە بۆ ڕۆڵی میرنشینی بابان".

 



PM:05:39:01/03/2020