ئەمینداری یەكگرتوو: رێنماییەكانی خۆپاراستن لە كۆرۆنا بە گیانی پەرستشەوە جێبەجێ بكەن
سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و تێیدا داوا دەكات كە هاووڵاتییان رێنمایی و ڕێكارەكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسەكە بە گیانی پەرستشەوە جێبەجێ بكەن.
دەقی پەیامەكەی ئەمینداری یەكگرتوو:
په‌یامی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان تایبه‌ت به‌خۆپارستن له ڤایرۆسی كۆڕۆنا
بەرێزان برایان و خوشکانی رێكخستنه‌كان و جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
هاوڵاتیانی ئازیزی كوردستان
السلام علیکم ورحمة اللە
وەک پابەندی بە ئه‌ركی ئیمانی و ئه‌خلاقی و نیشتمانی خۆمان ده‌خوازین په‌یره‌وی به‌رنامه‌ی ویقایەو خۆپارێزی بكرێ ولەوەش گرنگتر توشنەکردنی دەوروبەرمان لەئەگەری گواستنەوەی ئەم پەتایە..
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواکارم ڕەچاوی ئەم خاڵانه‌ی خوارەوە بکەن :
1- پێویسته خۆمان دووربگرین لە تەوقەکردن و ئه‌ملاو ئه‌ولا ماچکردن به‌گشتی.
2- سه‌باره‌ت به‌و کەسانەی لەماڵیاندا کەسێک لەوڵاتانی چین یا لە ئێران و ئیتاڵیا هاتوەتەوە:
• کەسەکە به‌خێرایی بگه‌یه‌ننه كه‌ره‌تینه‌كان و له‌ماڵه‌وه نه‌یهێڵنه‌وه تا لەماوەی دیاریكراو تێکەڵی خێزان نەبێ ..
• هەروەها ده‌بێ ئەندامانی ئەو خێزانەش زۆرترین خۆپارێزی لەگەڵ بکرێ و ئەوانیش کەمتر تێکەڵی دەرەوە بکەن.
3- ده‌بێ په‌یره‌وی تەوسیاتی پزیشکی و رێنماییەکان بە گیانێكی تعبدی ئه‌نجام بده‌ن چونكه توشبوو یا توشكردنی كه‌سانی تر گوناهێكی ئاشكرایه و بابه‌تێكی حقوقیه.
4 – ویقایەو تەداویكردن ته‌کلیفە و واجبە بەڵام توشبون و مردن تقدیری خوایە و بەگوێرەی یاسا کەونیەکان ئەنجام ئەدرێ ..
5- تاعون و نەخۆشی گوازراوە و ئه‌م ڤایرۆسه گاڵتەی لەگەڵ ناکرێ وقەدەری خوایە بەڵام وه‌ك ئه‌رك لێی رائەکەین بۆ قەدەرێکی تر کە شیفایە بەخۆپارێزی و تەداوی وه‌ك تەکلیفی شەرعی سه‌رشانمان ..
6- دەستەی پزیشکان و تەندروستکارانی یه‌كگرتوو رۆڵی گەورە ببینن لەتەوعیەو رێنمایی و هاوكاری گشتی ..
7- زانایانی ئاینی ده‌بێ زانستیانە وداعیانە دەست ببەن بۆ بابەتەکە ..ئاسانکاری و نەزەری شەرعی گونجاو تەرح بکەن تا مزگەوت ومینبەر لەخزمەتی سەلامەتی خەڵکدا بێ ..وه رونی بکەنەوە کەئەوانەی مه‌ناعەیان کەمە ، روخسەتیان هەیە به‌ڵكو ده‌بێ لەم ماوەیەدا بەشداری جمعە وجماعەتیش نەکەن.
8- ئه‌نجومه‌نی رێكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ریه‌كان رۆڵی هاوكارو چالاك ببینن له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ك هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی و ئاینی ..
9- ڕاگه‌یاندن و میدیا ده‌توانن رۆڵێكی گه‌وره ببینن له رێنمایی و به‌رچاو روونكردنه‌وه و گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌ر و خۆپارێزی به‌دوور له ترساندن و دڵه راوكێ دروستكردن.
10- كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه و سه‌ردان و سه‌فه‌ر و هاتوچۆی ناپێویست له خزمه‌تی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یه .
له خودا داواكارین ئه‌م به‌ڵایه له گه‌ل و وڵاتی ئێمه و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی لابدا و ئارامی و سه‌لامه‌تی باڵ بكێشێ به‌سه‌ر هه‌مولایه‌كدا ..
فَاللَّهُ خَيْرٌ حَافِظًا وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ
PM:03:25:02/03/2020