لە شاری هەولێر دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر و دراوی ساختەدا گیرا


بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەست بەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر و دراوی ساختەی لە جۆری دۆلار لە پارێزگای هەولێر راگەیاند. 

بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ دەست بەسەر ٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیندا گیرا، هەروەها رۆژی دووشەممە ٢ی ئازار دوو تۆماتبار هەر لە ناو شاری هەولێر دەستگیرکران لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی زیاتر لە ٣ کیلۆ و نیو حەشیش و ٣٩ وەرەقەی ساختە". 

ئاماژە بەوەشکراوە" لە ئێستادا سەرجەمیان دەستگیرکراون و رەوانەی دادگا کراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن". 
 


PM:08:33:04/03/2020