ڤیدیۆ..پەرواز حسێن کلیپە نوێ عەرەبییەکەی بڵاودەکاتەوە



پەرواز حسێن خانمە گۆرانی بێژی ناسراوی کورد گۆرانییە نوێکەی بەزمانی عەرەبی " جواسیس " بڵاودەکاتەوە، هاوکات وێنەیەکی نوێی خۆشی بە جلی کوردیەوە بڵاودەکاتەوە.

 
پەرواز حسێن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆی گۆرانی " جواسیس"ی بڵاوکردەوەو بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی. هەروەها وێنەیەکی خۆشی بەجلی کوردیەوە بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.



پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایك بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) كردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووكچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە كێبەركیی عەرەب ئایدڵدا وەك كجە گۆرانیبێژێكی كورد ناوبانگێكی باشی دەركرد.

 


PM:09:34:05/03/2020