دۆلار و یۆرۆ و پاوەن بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە

 بەیانی ئەمڕۆ ٧ی ئازار نرخی دۆلارو یۆرۆ و پاوەن بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە، لیرە وتمەنی ئێرانی نرخێکی نزم تۆمار دەکەن.

 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢١ هەزار دینار، رۆژی پێنج شەممە بە ١٢٠ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٥ هەزار دینارە، رۆژی پێنج شەممە بە ١٣٢ هەزارو ٥٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ پاوەن ١٥٥ هەزار دینارە، پێنج شەممە بە ١٥٣ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزارو ٧٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٨ هەزارو ١٥٠ دینار.



AM:11:37:07/03/2020